٢٥ تەمووز ٢٠٢٣ - ١٦:٥٦
دۆخی نائاسایی هەمەگیریی کۆڕۆنا لە ئێران کۆتایی هات/ پێویست ناکات دەمامک لێبدەن

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند کە دۆخی نائاسایی هەمەگیریی کۆڕۆنا لە ئێران کۆتایی هاتووە و چی دیکە پێویست ناکات هەموان دەمامک لێبدەن.

 پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: بە بۆچوونی لیژنەی زانستی پزیشکی کۆرۆنای وڵات، دۆخی نائاسایی کۆرۆنا و بەکارهێنانی دەمامک کۆتایی هاتووە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: چی دیکە پێویست ناکات هەموان دەمامک بەکاربێنن و تەنیا کەسانی بەساڵاچوو ، نەخۆشەکانی گورچیلە، دڵ، جەرگ و سی و یان ئەوانەی کەسی نەخۆش نزیکیانن دەبێ دەمامک لێدەن.

342/